Skip to the content

120 هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی تەمووز لە ڕێگەی "هەژماری من" ـەوە وەردەگرن

١٢٠ هەزار مووچەخۆر، لە ڕێگەی "هەژماری من"، مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن، کە ١٠٣ هەزاریان مووچەخۆری مەدەنی و ١٧ هەزاریان پێشمەرگەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ١٩٣ ئامێری پارەدەر (ATM) لە ٦٣ شوێنی جیاوازی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و شارەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراون و مووچەخۆران دەتوانن بەکاریان بهێنن.

مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە (٣ ی ئەیلوولی ٢٠٢٤)، دەچێتە سەر هەژماری مووچەخۆران و لە ڕێگەی کورتەنامەوە ئاگەدار دەکرێنەوە بچن مووچەکانیان ڕاکێشن.

"هەژماری من" پرۆژەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتووی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بانکی و دیجیتاڵی دەکات و مامەڵە داراییەکان ئاسان و پێش دەخات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری