ئەمساڵ 184 هەزار و 311 تۆن بەرهەمی خۆماڵیی پارێزگەی دهۆك ڕەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كراوە
بووژانەوەی بەرهەمی خۆماڵیی كوردستان، بەهۆی پشتیوانییەكانی كابینەی نۆیەمەوە بەرەو پێشەوە چووە و لەو چوارچێوەیەدا پارێزگای دهۆك، ساڵانە بەرهەمێكی زۆری كشتوكاڵیی ڕەوانەی ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكات.
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەڕووی پشتیوانیی جوتیاران و لە بواری ئیداری و گواستنەوەدا، ئاسانكاریی زۆر بۆ ئەو جووڵە بازرگانییە دەكات؛ لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تاكوو كۆتایی مانگی ئاب، نزیكەی 184 هەزار و 311 تۆن بەرهەمی خۆماڵیی پارێزگای دهۆك، ڕەوانەی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كراوە.
بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی پارێزگای دهۆك، زۆربەی ئەو بەرهەمانەی ڕەوانە كراون، بریتین لە: پەتاتە، پیاز، تەماتە، خەیار، شووتی، گندۆرە و ترۆزی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری