Skip to the content

بە گوژمەی 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار ڕێگەی مامەجەلکە - فریز - هیران نۆژەن دەکرێتەوە

ڕێگەی مامەجەلکە- فریز- هیران، بە درێژاییی 25 کیلۆمەتر، نۆژەن دەکرێتەوە؛ کە ڕێگەیەکی ستراتیجیی گرنگە و هەولێر و دهۆك و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

یونس واحید، ئەندازیاری پرۆژەکە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: "ئێمە وەکوو دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، دەستمان بە هەڵگرتنەوەی هەموو قیڕە کۆنەکان کرد؛ کە پێشتر دروست کرابوون و تێکچووبوون، ئێستا دەستمان کردووە بە قیڕتاوکردن".

هاووڵاتییانى ناوچەکە، دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن: "نۆژەنکردنەوەی ڕێگەکە سوودێکی زۆری بۆ هەموو شار و شارۆچکەکانی ناوچەکە دەبێت".

ئەم ڕێگەیە ئاسانكاری دەکات بۆ شۆفێران، نەهێشتنی جەنجاڵیی شەقامە گشتییەکان و پاراستنى گیانى هاووڵاتییان.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و چاککردنەوەی ڕێگە سەرەکییەکان بەردەوامە و هەموو ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری