بە گوژمەی 78 ملیۆن دۆلار پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە
پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په- چه‌مچه‌ماڵ، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی کابینەی نۆیەم، پرۆژه‌كه لە توانایدا هەیە لە کاتژمێرێکدا 3 هەزار و 400 مەتر سێجا ئاو پاک بکاتەوە، ڕۆژانه له 20 کاتژمێردا، ده‌توانێت 60 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هاووڵاتيیان دابین بکات، كه وا ده‌كات گرفتى کەمئاوی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری كۆتايى بێت.
پرۆژه‌ى ئاوى گۆپته‌په لە ماوەی 720 ڕۆژدا ته‌واو ده‌كرێت، لە قۆناغی یەکەمدا، ئاو لە زێی بچووکەوە وه‌رده‌گيرێت و دوای پاڵاوتن، دەگوازرێتەوە بۆ ناوچەکانی چەمچەماڵ، ئاغجەلەر، تەکیە و شۆڕش؛ له قۆناغى دووه‌مدا ئاوى پرۆژه‌كه بۆ 32 گوندى ديكه ڕاده‌كێشرێت.
به ته‌واوبوونى ئه‌م پرۆژه‌يه، جگه له نه‌مانى گرفتى كهمئاوى، كه‌رتى كشتو‌كاڵى له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ دەبووژێتەوە و 32 گوندى ده‌وروبه‌رى سوودمەند دەبن.
فه‌رمانگه‌ى ميديا و زانيارى