له كابينه‌ى نۆيه‌مدا 585 پرۆژه‌ى ڕێگەوبانی دەرەوەی شارەكان بە گوژمەی 930 ملیار دینار دروست كراون
هەزار و 363 كيلۆمه‌تر ڕێگەوبانى نوێ له چوارچێوه‌ى 585 پرۆژه كه 75 پرۆژه‌يان ستراتيجين، به گوژمه‌ى 930 مليار دينار دروست كراون، پرۆژه‌ی ڕێگەكانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان و ڕێگەى نێوان گونده‌كان سه‌رتاسه‌رى كوردستان ده‌گرێته‌وه؛ زۆرينه‌ى پرۆژه‌كان به ده‌ستى كارى ناوخۆیی و به به‌كارهێنانى 11 مليۆن مه‌تر چوارگۆشه قير دروست كراون.
له پرۆژه دياره‌كانى ڕێگەوبان، تونێلى پيرمامه؛ يه‌كێكه له پرۆژه ستراتيجيیه‌كان؛ به درێژايى 2.5 كيلۆمه‌تر دروست كراوه. هه‌روه‌ها پردى ده‌ربه‌ندى ڕانيه، به درێژايى 400 مه‌تر دروست كراوه. یەكێكی دیكە لە پرۆژەكان پردى زێى گه‌ورەیە، به درێژايى 900 مه‌تر دروست كراوه و بووه‌ته گه‌وره‌ترين پردى هه‌رێمى كوردستان.
دروستكردنى ئه‌م پرۆژه ستراتيجيیانه‌ى ڕێگەوبان له كابينه‌ى نۆيه‌م، جگه له ئاسانكارى و خزمه‌ت بۆ هاووڵاتيیان، بوونه‌ته هۆى به‌هێزبوونى ژێرخانى ئابوورى و به‌هێزكردنى كه‌رته‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى و گه‌شتيارى له هەرێمی كوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری