لە كابینەی نۆیەم زياتر له هه‌زار پرۆژه به‌هۆى ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی كرێكارانەوە سزا دراون
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ماوه‌ى كابينه‌ى نۆيه‌م، 182 هه‌زار کرێکاری ناوخۆیی و بیانی دەستەبەر کراون و هەزار و 816 پرۆژەش بەهۆی پابەندنەبوون بە دەستەبەرەوە، سزا دراون.
مافى كرێكاران له هه‌رێمى كوردستان، له ڕێگاى ياساوه دەپارێزرێت، به پێى ياساى خانهنيشينى و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان، 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەنە؛ بۆ ئافرەتانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری کراوە.
له ماوه‌ى 4 ساڵدا، له هه‌رێمى كوردستان 957 كرێكار خانه‌نشين كراون و له‌سه‌ر سندووقى خانهنشينیی ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى مووچه وه‌رده‌گرن.
بەپێی یاسا بەرکارەکان، ده‌بێت 75% ى كرێكارانى هه‌ر پرۆژه‌يه‌ك كورد بن و ته‌نیا 25% بيانى بن، ئه‌و كرێكارانه‌ى له‌سه‌ر كارن ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێن، به جۆرێك 5% ی مووچەی کرێکار و 12% ی داهاتی خاوەنپرۆژە دەخرێتە سەر سندووقی خانەنەشینی و دوای ئەوەی کرێکار گەیشتە ته‌مه‌نى خانەنشینبوون، خانەنشینییەکەی دەدرێتێ.
پێويسته له‌سه‌ر هه‌ر خاوهنپرۆژەیەک، کرێکارەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بنێرێت، تاکوو خۆیان دەستەبەر بکەن، به پێچه‌وانه‌وه له ڕێگەى لیژنه‌كانى به‌دواداچوونى وه‌زاره‌تى كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئه‌و پرۆژانه‌ى كارمهندهكانيان ده‌سته‌به‌ر نه‌كردبێت، ڕووبه‌رووى ياسا ده‌كرێنه‌وه؛ ته‌نیا له ماوه‌ى كابينه‌ى نۆيهمدا، هه‌زار و 816 پڕۆژه به هۆى دهستهبهرنهكردنى كرێكاره‌كانيان، ڕه‌وانه‌ى دادگا كراون و سزا دراون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری