Skip to the content

بە گوژمەی 3 ملیار دینار نەخۆشخانەی "هەوارهاتن" لە بەردەڕەش دروست کرا

لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری کردنەوەی نەخۆشخانەی هەوارهاتنی بەردەڕەشی دا، کە بۆ یەکەمجارە نەخۆشخانەیەکی بەم شێوەیە لەو دەڤەرەدا دروست بکرێت.
نەخۆشخانەی هەوارهاتنی بەردەڕەش 25 تەختییە، تەواوی ئامێر و پێداویستیی پزیشکیی بۆ دابین کراوە؛ هەر یەک لە بەشەکانی فریاکەوتن، نەشتەرگەری، تیشك، دەرمانخانە، پێشوازیی نەخۆش و تاقیگە لەخۆ دەگرێت.
د. خدر ساڵح، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی بەردەڕەش، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "نەخۆشخانەکە هاتوچۆی هاووڵاتییان بۆ دەرەوەی شار و بۆ نەخۆشخانەکانی ئاکرێ و دهۆک کەمتر کردووەتەوە".
گوتیشی: "نەخۆشخانەی هەوارهاتن 24 کاتژمێرییە، قەزای بەردەڕەش و سێ ناحیە لە چارەسەری تەندروستیی ئەو نەخۆشخانەیە سوودمەند دەبن."

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری