Skip to the content

خولی "وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگە" بەشێوازی ئۆتۆمبێلی گەڕۆك لە زانکۆی سۆران بەڕێوە چوو

ڕۆژی پێنجشەممە، ۱٤ـی‌ ئابی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خولێکی "وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگە ـ Community Responder"، بەشێوازی ئۆتۆمبێلی گەڕۆك، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بۆ یەکەمینجار له زانکۆی سۆران کۆتایی هات و بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەش کرا.

خولەکە لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی هۆشیاری و بەرەوپێشبردنی سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوە، بە هەماهەنگیی لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان - ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان JCC، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا - ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاریی تەکنیکی THW، بەڕێوە چوو.

خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، کۆمەڵێك خۆبەخش و فەرمانبەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران و کۆلێژی تەکنیکیی سۆران بەشدار بوون؛ کە تیایدا بەشداربووان سوودمەندبوون لەبارەی چۆنیەتیی وەڵامدانەوە و بەهاناوەچوون لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان، کە بەشداربووان ئاشنابوون به، چۆنیەتیی ئەنجامدانی بەهاناوەچوونی خێرا، ڕزگارکردن و وەڵامدانەوە، چۆنیەتیی ئەنجامدانی فریاگوزاریی سەرەتایی و چەندین بابەتی دیکە.