Skip to the content

كابینەی نۆیەم سەدان پرۆژەی ڕێگەوبانی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ كردووە

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەردەوامە، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی ستراتیجیی گرنگی ناوە بۆ ژێرخانی ڕێگەوبان بۆ هەموو شار، شارۆچکەکان و زۆربەی گوندەکان.
لەو ماوەیەدا 717 پرۆژەی ڕێگەوبان جێبەجێ کراون، 402 پرۆژەی تر لە جێبەجێکردندان و تەنیا لە دەرەوەی شارەکان 2 هەزار و 618 کیلۆمەتر ڕێگای نوێ دروست کراون.
نزیکەی 2 هەزار پرۆژەی دروستکردنی شەقام ئەنجام دراون، زیاتر لە 6 ترلیۆن دینار بۆ پرۆژەکانی ڕێگەوبان و شەقامەکان خەرج کراوە؛ زۆربەی ئەو ڕێگا و شەقامانە ئەندازەی هاتوچۆیان بۆ کراوە. هاوکات بەهۆی ئەو پرۆژانەوە، ماوەی ڕێگای زۆربەی شار و شارۆچکەکان کەم بووەتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانجی سەرەکیی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوورییە، لەم ڕووەوەش گرنگیی زۆر بە ڕێگەوبانەكان و گواستنەوە دەدات.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری