لەمەودوا سزای هاتوچۆ ژمارەی ئۆتۆمبێلی ناوەڕاست، خوارووی عێراق و بیانییش دەگرێتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، لەمەودوا سزای هاتوچۆ ژمارەی ئۆتۆمبێلی ناوەڕاست، خوارووی عێراق و بیانییش دەگرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بۆ شۆفێران هاتووە: تەنانەت ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەتان هی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق یان تابلۆی بیانی بێت، پێویستە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە هەرێمی کوردستان، هەموو جۆرە تابلۆیەک تۆمار دەکەن و دواتر سزای دارایی دەدرێن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری