Skip to the content

کابینەی نۆیەم لە بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراکدا هەنگاوی گرنگی ناوە

گرنگیدان بە ئاسایشی خۆراک یەکێک بووە لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش سێ سایلۆ دروست کراون و چەند سایلۆیەکیش لە دروستکردندان؛ کە دەتوانن 200 هەزار تۆن گەنم کۆگا بکەن.

وەبەرهێنانی کشتوکاڵییش لە 1.8% بۆ 10% زیاد کردووە، 30 هەزار خانووی پلاستیکی و 319 کۆگای ساردکەرەوە بۆ کۆگاکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دروست کراون.

زیاتر لە 11 هەزار کۆمپانیا تۆمار کراون، هەزار و 650 کارگەی نوێ دامەزراون، جگە لەمانەش بۆ یەکەمجارە بە فەرمی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە کابینەی نۆیەم هەناردەی وڵاتان کرا.

پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و بەهێزکردنی زیاتری ژێرخانی ئابووری، ئامانجی سەرەکیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری