Skip to the content

بە گوژمەی 26 ملیار دینار دەست بە جێبەجێکردنی پردی تەنگی سەید محەمەد لە هەڵەبجە کرا

پردی تەنگی سەید محەممەد لە پارێزگای هەڵەبجە دروست دەکرێ کە درێژییەکەی 650 مەترە، بەرزیی لە ئاستی ئاوی ڕووبارەکە 4 مەترە و پانییەکەشی 14 مەترە.

تێچووی پرۆژەکە 26 ملیار دینارە، پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبەستێتەوە؛ ڕێگای مەرزی پشتە نزیک دەکاتەوە و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران دەکات.

تەواوبوونی پرۆژەکە جگە لە سوودی گەشتیاری، سیمایەکی جوانتر بە ناوچەکە دەبەخشێت و زیاتر لە 20 گوند سوود لە پردەکە دەبینن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و خزمەتکردنی هاووڵاتییان بە ئەرکی خۆی دەزانێت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری