خولی "وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگە" بەشێوازی ئۆتۆمبێلی گەڕۆك لە زانکۆی سۆران بەڕێوە چوو

ڕۆژی پێنجشەممە، ۱٤ـی ئابی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خولێکی "وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگە ـ Community Responder"، بەشێوازی ئۆتۆمبێلی گەڕۆك، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بۆ یەکەمینجار له زانکۆی سۆران کۆتایی هات و بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەش کرا.
خولەکە لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی هۆشیاری و بەرەوپێشبردنی سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوە، بە هەماهەنگیی لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان - ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان JCC، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا - ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاریی تەکنیکی THW، بەڕێوە چوو.
خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، کۆمەڵێك خۆبەخش و فەرمانبەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران و کۆلێژی تەکنیکیی سۆران بەشدار بوون؛ کە تیایدا بەشداربووان سوودمەندبوون لەبارەی چۆنیەتیی وەڵامدانەوە و بەهاناوەچوون لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان، کە بەشداربووان ئاشنابوون به، چۆنیەتیی ئەنجامدانی بەهاناوەچوونی خێرا، ڕزگارکردن و وەڵامدانەوە، چۆنیەتیی ئەنجامدانی فریاگوزاریی سەرەتایی و چەندین بابەتی دیکە.