Skip to the content

زیاتر لە 74,000 سوودمەند لە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەینێت کە زیاتر لە 74,000 سوودمەند لە لیوا هاوبەشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانی مانگی حەوت وەردەگرن.

ئەمەش بەراورد بە مانگی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و دەستکەوتێکی دیکەیە لە بەهێزکردنی ڕێکەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ دابەشکردنی پارەی هاندانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە.

خشتەی یەکەم: ژمارەی هێزەکانی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەپێی پارێزگا:

ژمارەی سوودمەندان

پارێزگا

34,900

هەولێر

15,700

سلێمانی

23,800

دهۆک

74,400

کۆی گشتی

تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 850,000 سوودمەند لە کەرتی گشتی خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەژماری بانکی لەژێر پڕۆژەی هەژماری من. لە مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 400,000 فەرمانبەری مەدەنی بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەرگرت لە بانکە ڕێگەپێدراوەکانی بانکی ناوەندی عێڕاق.

هەروەها، لە پرۆژەی هەژماری من، تاوەکو ئێستا، نزیکەی 400 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون و هاوڵاتیان دەتوانن بەکاریانبهێنن لە هەر کاتێکدا.

سەردانی ماڵپەڕی فەرميی پڕۆژەی هەژماری من بکە، بۆ وەرگرتنی زانیاريی زیاتر لە ڕێگەی ئەم لینکەوه‌: www.myaccount.gov.krd