Skip to the content

سیستەمی نوێی تۆماری حەج لە کوردستان کارا کرا

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ی 8ی 2025، تۆماری دیجیتاڵیی حەج لە هەرێمی کوردستان بەردەست خرا، کە لە ڕێگەیەوە هاووڵاتییان بە مۆبایل یان کۆمپیوتەر داواکاریی حەج پێشکەش دەکەن.

سیستەمەکە کارامەیی و وردبینیی بەڕێوەبردنی پرۆسەکە زیاد دەکات، هەر کەسێک تەنها جارێک دەتوانێت داواکاری بکات و بە شێوەیەکی یەکسان و ڕێکخراو بۆ هەمووان بەردەستە.

ئەم سیستەمە تەنها بۆ حەجخوازان نییە، بەڵکوو پزیشک، مامۆستای ئایینی، کەسوکاری شەهیدان و کۆمپانیاکانیش بۆ گەشتی عومرە بەکاری دێنن.

سیستەمەکە نامەی ئاگادارکردنەوە لە هەموو قۆناغێکدا بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکان بۆ داواکار دەنێرێت.

ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت 150 هەزار داواکاری پێشەکەش بکرێت.

کابینەی نۆیەم قۆناغی گرنگی لە وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان بڕیوە و ئەمەش زۆربەی سێکتەرەکانی گرتووەتەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری