Skip to the content

لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژە بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار دۆلار لە بواری وەبەرهێناندا جێبەجێ كراون

لە ماوەی كاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، لە تەواوی هەرێم 564 پرۆژەی جیاجیا بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار دۆلار لە سێكتەری وەبەرهێنان جێبەجێ كراون و ئەوەش هەموو كەرتەكانی ئەو بوارەی گرتووەتەوە.
لە بواری پیشەسازیدا 142 پرۆژە بە بەهای 3 ملیار و 649 ملیۆن دینار جێبەجێ كراون، هاوكات لە كەرتی بازرگانیدا 142 پرۆژە بە گوژمەی ملیارێك و 194 ملیۆن دۆلار جێبەجێ كراون.
لەڕووی گەشتیارییەوە 78 پرۆژە بە گوژمەی 7 ملیار و 559 ملیۆن دۆلار و لە كەرتی نیشتەجێبوونیش 60 پرۆژە بە گوژمەی 4 ملیار و 868 ملیۆن دۆلار ئەنجام دراون.
هەرچی پرۆژەی سێكتەرەكانی دیكەی وەبەرهێنانە، بەمشێوەیە جێبەجێ كراون:

فێركردن: 49 پرۆژە بە بەهای 417 ملیۆن دۆلار

تەندروستی: 34 پرۆژە، بە بەهای 366 ملیۆن دۆلار

كشتوكاڵ: 21 پرۆژە، بە بەهای 561 ملیۆن دۆلار

وەرزشی: 14 پرۆژە بە گوژمەی 84 ملیۆن دۆلار

هاوبەش و بیانی: 11 پرۆژە، بە گوژمەی 5 ملیار و 154 ملیۆن دۆلار

خزمەتگوزاری: 8 پرۆژە بە گوژمەی 100 ملیۆن دۆلار

هونەری: 3 پرۆژە بە گوژمەی 76 ملیۆن دۆلار

بانكەكان: 2 پرۆژە بە گوژمەی 19 ملیۆن دۆلار

لەم چوارچێوەیەدا لە كابینەی نۆیەمدا بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار و 53 ملیۆن دۆلار پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێ كراون.
كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان قۆناغێكی گرنگی لە گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی لە هەموو كەرتەكاندا بڕیوە و پرۆسەكەش بەردەوامە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری