Skip to the content

لە کابینەی نۆیەمدا 1840 مێگاوات بۆ تۆڕی کارەبای هەرێم زیاد کراوە

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی، هەنگاوی گرنگی نا بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.
بەپێی پلانی کابینەکە زیاتر لە 30٪ـی دانیشتووان ئێستا کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە و 500 هەزار هاوبەشی نوێ زیاد بووە.
‏‎بەهۆی پرۆژە ستراتیژییەکانییەوە 1840 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە و ژێرخانی کارەبا گەیەندراوەتە نزیکەی 8200 مێگاوات.
بۆ دابەشکردنی کارەبا 3503 پرۆژە جێبەجێ کراون و بەهۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە توانراوە 2100 مۆلیدە بکوژێنرێنەوە.
‏‎تاکوو کۆتایی 2026 هەرێمی کوردستان بە تەواوی دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری و خواستی هاووڵاتییان بۆ ئەم پێداویستیە بەدی دەهێنرێت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری