کۆرسی فێربوونی زمانی کوردی بە ئۆنلاین بۆ کوردانی دەرەوەی وڵات بەردەوامە

بۆ فێربوونی زمانی کوردی بە ئۆنلاین بۆ منداڵان و گەورەساڵان لە دیاسپۆرا؛ کۆرسی چوارەمی فێرکردنی زمانی کوردی لە لایەن وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی ڕاگەیەنرا.
1 ی تشرینی یەکەمی 2025، کۆرسی چوارەم دەست پێدەکات و هەفتەی یەک ڕۆژە و ڕۆژانی یەکشەممان بە ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.
وانەکان بە هەرسێ شێوەزاری سۆرانی، بادینی و کرمانجی لەسەر دەستی مامۆستایانی کارامە و لێهاتوو دەگوترێنەوە؛ بە تەواوکردنی کۆرسەکە، قوتابییان بڕوانامەی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە وەردەگرن.
لە ڕابردوودا هەزار هاونیشتیمانی بەشداریی کۆرسەکانیان کردووە و بڕوانامەی وەزارەتی پەروەردەیان پێبەخشراوە.
بۆ خۆتۆماركردن: کلیک بکە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری