Skip to the content

لە ساڵی 2025، 172 پرۆژەی ڕێگەوبان تەواو کراون

لە ساڵی 2025، ژمارەیەکی بەرچاو لە پرۆژەکانی ڕێگەوبان لە سەرتاسەری هەرێم تەواو کراون و کارکردنیش لە چەندین پرۆژەی ستراتیجیی گەورەدا بەردەوامە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و خزمەتکردنی هاووڵاتییان، لە ساڵی 2025دا، 172 پرۆژەی ڕێگەوبانی بە تێچووی 92 ملیار و 463 ملیۆن دینار تەواو کرد.

پرۆژەکانیش پێک دێن لە دروستکردنی ڕێگەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی ڕێگە کۆنەکان و قیرتاوکردنیان، کە لەسەر سێ سەرچاوەی سەرەکیی دارایی (بودجەی وەبەرهێنان، بودجەی ئاسایی، داهاتی وێستەگەکانی کێش)، لە هەموو پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون.

ژمارەی پرۆژە جێبەجێکراوەکانیش لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

- سلێمانی 61 پرۆژە
- هەولێر 41 پرۆژە
- دهۆک 21 پرۆژە
- سۆران 14 پرۆژە
- گەرمیان 12 پرۆژە
- ڕاپەڕین 11 پرۆژە
- هەڵەبجە 7 پرۆژە
- زاخۆ 5 پرۆژە

جگە لەم پڕۆژانەی کە کارەکانیان کۆتایی هاتووە، چەندین پرۆژە و ڕێگەی ستراتیجیی گرنگ، کارکردن بە چڕی تیایاندا بەردەوامە و لە ساڵی 2026دا تەواو دەکرێن. کە دەبنە هۆی ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بنیاتنانی ژێرخانی ڕێگەوبان، لەپێناو پاراستن و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری