Skip to the content

لە هەرێمی كوردستان شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت

لە ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، تا ڕۆژی شەممە، 3ی كانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.

هاوکات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەی ئێشکگری دەبێت.

لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی یەکشەممە، 4ی كانوونی دووەمی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری