Skip to the content

پرۆژەى ڕێگەى ئێتیت- باعەدرێ بەردەوامە و 73%ى تەواو بووە

پرۆژەی ڕێگەی ئێتیت - باعەدرێ لە پارێزگای دهۆک، بە درێژیی 26 کیلۆمەتر، بە گوژمەی 135 ملیار دینار بەردەوامە و تا ئێستا 73%ـی کارەکانی تەواو بووە.

پرۆژەکە لە سێ قۆناغ پێک دێت، قۆناغى یەکەم کۆتایی هاتووە و قۆناغى دووەم و سێیەم لە جێبەجێکردندان و بە تەواوبوونی پرۆژەکە، تەواوی ڕێگای هەولێر – دهۆک دەبێتە جووتساید.

پرۆژەی ڕێگەی ئێتیت- باعەدرێ جگە لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ڕێگەیەکی پێشکەوتوو، 10 پرد و ژێرپرد لەخۆ دەگرێ، کە 5 پردیان تەواو بووە.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان؛ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان لە پێشینەی کارەکانیەتی.



فەرمانگەی میدیا و زانیاری