%20 ی پرۆژەی دووسایدی شێخان- لالش تەواو کراوە

پرۆژەی دووسایدی شێخان - لالش لە سنووری پارێزگای دهۆک بە گوژمەی نزیکەی 27 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.
بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیە لەلایەن کابینەی نۆیەم دانراوە؛ لە شێخان دەست پێدەکات تاکوو دەروازەی پەرستگەی لالش و ماوەی تەواوکردنی 400 ڕۆژە و لە ئێستادا %20ی کارەکانی پرۆژەکە تەواو بووە.
پرۆژەکە بە شێوازێکی سەردەمییانە و دووساید و بە درێژایی 9 کیلۆمەتر دروست دەکرێت؛ بە تەواوبوونیشی، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتوچۆ و هەروەها ئاسانکارییەکی باش بۆ شۆفێران و خزمەتێکی زۆر بە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای دهۆک دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری