Skip to the content

لەسەر ڕووبەری 116 هەزار مەتردووجا پارکێکی گەورە و مۆدێرن لە هەولێر دروست دەکرێ

لە شوێنی کۆنی گوندی ڕەشکین لە هەولێر و پاش فراوانکردنی شەقام و شۆشتەکان، گەورەترین پارک کە 63 هەزار مەتری سەوزایی دەبێت دروست دەکرێ.

پارکەکە 16 هەزار دار و نەمام، نافوورەی ئاو، گۆڕەپانی چالاکیی هونەری، یاریگای منداڵان، گۆڕەپانی ڕاکردن و پاسکلسواری، کافێ و ڕێستۆرانت لەخۆ دەگرێت.

پارکەکە کە دەکەوێتە سەر شەقامی 120 مەتریی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، شوێنی ڕاگرتنی 450 ئۆتۆمبێلی دەبێت، سیستەمی ڕووناکی و کامێرای چاودێریی بۆ دادەنرێ و مزگەوت و شوێنی دانیشتن و پشوودانی دەبێت.

گوژمەی پڕۆژەکە 15 ملیار دینارە و بڕیارە لە کۆتایی 2025 تەواو بکرێت.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری