ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی تەمووزی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆ دەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی داراییی هەرێم و ڕێڕەوی دانوستان و گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و پێشهاتەكانی تایبەت بە مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم تاووتوێ دەكرێ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری