بە گوژمەی 26 ملیار دینار سایلۆی ستیلی هەڵەبجە بەرەو تەواو بوون دەچێت

سایلۆی ستیلی هەڵەبجە، توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە و لە 16 عەمبار، 10 کۆگا، باڵەخانە و چەندین بەش پێک دێت، کە بەمزووانە تەواو دەبێ.
تێچووی پرۆژەکە 26 ملیار دینارە؛ ماوەی جێبەجێکردنی 700 ڕۆژە و لە ئێستادا 85%کارەکانی تەواو بووە بڕیارە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا بکرێتەوە.
سایلۆی ستیلی هەڵەبجە، کاریگەریی گەورەی لە پەرەپێدان و هەڵگرتنی گەنمی جوتیارانی ناوچەکە دەبێت و پاڵپشتییەکی گرنگە بۆ جوتیارانی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە هەنگاونان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، تەنیا لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەم هەر یەک لە سایلۆکانی (قوشتەپە، بەردەڕەش، هەڵەبجە و کەلار) دروستکراون و چەند سایلۆیەکی نوێش لە جێبەجێکردندان و لە ئاییندەدا تەواو دەکرێن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری