Skip to the content

زیاتر لە 400,000 مووچەخۆر مووچەی مانگی پێنج لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە زیاتر لە 400،000 مووچەخۆری حکومی، مووچەی مانگی پێنج بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.

پڕۆژەی هەژماری من کە پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ گشتگیری دارایی و بانکی، لەوکاتەوەی کە لە ساڵی 2023 دەستیپێکردووە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، و ئامانجیەتی زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر تۆمار بکات و مووچەکانیان پێبدات.

خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن بەپێی پارێزگا

پارێزگا

سوودمەندان لە فەرمانبەرانی حکومی

هەولێر

239,280

سلێمانی

35,790

دهۆک

125,770

گشت

400,840

تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 800،000 سوودمەند لە فەرمانبەرانی حکومی خۆیان تۆمارکردووە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من. هەروەها زیاتر لە 400 ئامێری ڕاکێشانی پارە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون، کە ئەمەش دڵنیای دەدات لە دەستراگەیشتنی مووچەخۆران بە پارەکانیان بە درێژایی 24 کاتژمێری ڕۆژانە.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژەی هەژماری من، دەتوانن سەردانی www.myaccount.gov.krd بکەن، یاخود پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری هەژماری من بە ژمارە 1991.