زیاتر لە 800,000 مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من خۆیان تۆماردەکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 800,000 فەرمانبەری حکومی بەسەرکەوتویی تۆمارکراون لە پڕۆژەی هەژمار من.
ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو دیجیتاڵیکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن سوودمەند لە بانکەکانی رێگەپێدراو و هەنگاونان بەرەو گشتگیری دارایی و خزمەتگوزاری گشتی مۆدێرن.
پڕۆژەی هەژماری من بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ بانکی ناوەندی عێڕاقی و حەوت بانکی هاوبەش و ڕێگەپێدراوەکان جێبەجێدەکرێت.
خشتەی 1: ژمارەی سوودمەندانی تۆمارکراو بە پێی پارێزگا
پارێزگا |
ژمارەی سوودمەند |
هەولێر |
391,810 |
سلێمانی |
218,175 |
دهۆک |
200,155 |
گشت |
810,140 |
ئەم مانگە، زیاتر لە 400,000 سوودمەند مووچەیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن لە ڕێگەی تۆڕێکی بەرفڕاوانی زیاتر لە 400 ئامێری پارە ڕاکێشان، کە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بڵاون. ئەمەش لە پاڵ هەزاران خانەنشین کە لە هەنگاوی تاقیکاری دان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، پڕۆژەی هەژماری من ـی لە شوباتی ساڵی 2023 دا ڕاگەیاند، وەک بەشێک لە ستراتیژی کابینەی نۆیەم بۆ نوێکردنەوەی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و کەمکردنەوەی پەیوەندی بە پارەی کاش.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژەی هەژماری من، دەتوانن سەردانی www.myaccount.gov.krd بکەن، یاخود پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری هەژماری من بە ژمارە 1991.