Skip to the content

نزیکەی 95٪ی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکاريی هاوپەیمانان وەردەگرن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە نزیکەی 95٪ی لیوا هاوبەشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانی مانگی شەش وەردەگرن.
ئەمەش بەراورد بە مانگی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و دەستکەوتێکی دیکەیە لە بەهێزکردنی ڕێکەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ دابەشکردنی پارەی هاندانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە.
خشتەی یەکەم: ژمارەی هێزەکانی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەپێی پارێزگا

ژمارەی سوودمەندان

پارێزگا

25,340

هەولێر

23,770

سلێمانی

15,130

دهۆک

64,240

کۆی گشتی

 

تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 750,000 سوودمەند لە کەرتی گشتی خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەژماری بانکی لەژێر پڕۆژەی هەژماری من. لە مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 365,000 فەرمانبەری مەدەنی بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان وەرگرت لە بانکە ڕێگەپێدراوەکانی بانکی ناوەندی عێڕاق.

هەروەها، لە پرۆژەی هەژماری من، تاوەکو ئێستا، نزیکەی 400 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون و هاوڵاتیان دەتوانن بەکاریانبهێنن لە هەر کاتێکدا.

سەردانی ماڵپەڕی فەرمی پڕۆژەی هەژماری من بکە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەڕێگەی ئەم لینکە:

www.myaccount.gov.krd