Skip to the content

پرۆژەی جووتسایدی (کەسنەزان - دەربەندی گۆمەسپان) دەستی پێکرد

پرۆژەی جووتسایدی کەسنەزان- دەربەندی گۆمپەسپان دەستی پێکرد، کە پێك هاتووه‌ له‌ 15.5 كیلۆمەتر، 40 ئاوبه‌ر، 4 به‌رزه‌پرد و 1 ژێرپردی تێدایە و لەلایەن کۆمپانیاى هێمن گروپ جێبەجێ دەکرێت.

پڕۆژەکە پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگى سنوورى پارێزگاى هەولێره و بە تەواوبوونى، سوودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاتووچۆى هاووڵاتییان و گەشتیاران و کەمکردنەوەى قەرەباڵغیی سەر ڕێگاکە، کە پێشتر یەک ساید بووە و ڕووداوى نەخوازراوى لێکەوتۆتەوە.

پڕۆژەکە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەى دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی کارى تێدا دەکرێت و بە تەواوبوونی، ڕێگای هەولێر تا ڕێگای سماقوڵی بە درێژیی 38 کیلۆمەتر دەبێتە دوو ساید.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری