پرۆژەی نەخۆشخانەی گشتیی سیدەکان لە تەواوبوون نزیکە

نەخۆشخانەی 25 تەختیی سیدەکان کە یەکێک دەبێ لە پڕۆژە گرنگەکانی بواری تەندروستی، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەکرێ.
گوژمەی پرۆژەکە 4 ملیار و 833 ملیۆن دینارە و 97% پڕۆژەکە تەواو بووە
ڕووبەری نەخۆشخانەکە 10 هەزار مەتری چوارگۆشەیە و بە تەواوی پێداویستییە تەندروستییەکان لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.
تەواوبوونی نەخۆشخانەی سیدەکان خزمەتێکی زۆر بە هاووڵاتییانی دەڤەری برادۆست و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگەیەنێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری