پرۆژەیەکی گرنگی ڕێگەوبان لە شاری سلێمانی بەرەو تەواوبوون دەچێت

یەکتربڕی (تۆفیق وەهبی) پرۆژەیەکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە شاری سلێمانی، کە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود.
پرۆژەکە بە سێ قۆناغ بەرەو تەواو بوون دەچێت؛ قۆناغی یەکەمی تەواوکردنی ڕێگا لاوەکییەکان بوو، قۆناغی دووەمی تەواوکردنی بەشی سەرەوەی ئەندەرپاسی پرۆژەکە بوو کە هەفتەی ڕابردوو بە ڕووی شۆفێراندا کرایەوە، قۆناغی سێیەم و کۆتایی پرۆژەکە 50% کارەکانی تەواو کراوە و کارکردن تیایدا بەردەوامە.
گوژمەی پرۆژەکە 12 ملیار دینارە، لەلایەن کۆمپانیای ناوخۆیی و بەسەرپەرشتیی ستافی ئەندازیاریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو بکرێت.
تەواوبوونی پرۆژەکە بایەخێکی گرنگی بۆ شاری سلێمانی هەیە، لەبەر ئەوەی بەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی بەیەکترەوە دەبەستێتەوە، کارئاسانی دەکات بۆ هاتوچۆ لە شەقامی سالم.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری