کارکردن لە پرۆژەی جووتسایدی شێخان - لالش بەرەو تەواوبوون دەچێت

پرۆژەی جووتسایدی شێخان لالش، لە پارێزگای دهۆک بەشی هەرەزۆری لێ جێبەجێ کراوە و بەرەو تەوابوون دەچێ.
گوژمەی پرۆژەکە زیاتر لە 26 ملیار دینارە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێ.
درێژیی ڕێگاکە 8.2 کیلۆمەترە، پانییەکەشی 25.5 مەترە و لەنێوان هەردوو سایدەکەدا 3 مەتر پانتایی هەیە.
نزیکەی 85%ی کارەکانی پرۆژەکە تەواو بووە و بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا کۆتایی بێت.
ئەم پرۆژەیە ئاسانکاریی زۆر بۆ هاتوچۆ دەکات و یارمەتیی گەشەپێدان و لایەنی گەشتیاریی ناوچەکەش دەدات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری