Skip to the content

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت تووشبووانی تالاسیمیا بێبەرانبەر چاودێری و چارەسەر دەکرێن

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا پشکنین و چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا بکرێت بەخۆڕایی؛ لە ئێستادا تووشبووان سوود لە پشکنین و چارەسەرەکان لە تاقیگە و سەنتەرە تەندروستییەکانی حکومەت وەردەگرن.

بژار نووری، بەڕێوەبەری سەنتەری تالاسیمیا، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "جێگەی پێزانینە بۆ سەرۆکی حکومەت جگە لەوەی سەنتەر و تاقیگە حکومییەکانی کردە خۆڕایی، 100 کەس لەو نەخۆشانەی هەڵگری تالاسیمیان دەنێرێتە دەرەوەی وڵات، کە پێویستیان بە چاندنەوەی مۆخە."

بەشێکیش لە تووشبووان دەڵێن: "ئێمە وەک تووشبووانی تالاسیمیا، مانگانە پێویستیمان بە بڕێکی زۆری تێچوو هەبوو، بەڵام دوای بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت لە ئێستادا بێبەرانبەر چارەسەر دەکرێین."

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری