Skip to the content

شەقامی سەرەکیی حاجی ئۆمەران دەکرێتە جووتساید

بە درێژایی 2 هەزار و 500 مەتر شەقامی سەرەکیی حاجی ئۆمەران دەکرێتە جووتساید و لە ئێستادا 45% پرۆژەکە تەواو بووە.
لە پرۆژەكەدا تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و کارەبا بە سیستەمی ژێرزەوی کراون، دیواری پاڵپشتیی کۆنکرێتی بە درێژایی شەقامەکە، شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل، هێڵکاریی و سەوزایی بە دیزاینێکی مۆدێرن دەبێت؛ بە تەواوبوونی پرۆژەكەش خزمەت بە جووڵەی بازرگانی، ئابووری و گەشتیاری دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەهێزکردنی ژێرخانی کوردستان ناوەستێت و سەرباری ئاستەنگە داراییەكان، هەوڵەكانی بۆ گەشەپێدانی كوردستان بەردەوامە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری