لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم پارکی سەرهەڵدان لە دهۆک درووست دەکرێت

پرۆژەی پارکی سەرهەڵدان لە شاری دهۆک وەکوو پرۆژەیەکی گەشتیاری، قۆناغی یەکەمی کۆتایی هاتووە و قۆناغی دووەمی کارەکانی بە ڕێژەی 85% تەواو بووە.
پارکەکە خواردنگە، نافوورە، گۆڕەپانی ڕۆمانی، شوێنی وەرزش و یاریگا لەخۆ دەگرێ؛ هەروەها ڕێژەی سەوزایی تێیدا 75%ـە.
تەواوبوونی پارکەکە سیمایەکی جوانتر بە شاری دهۆک دەبەخشێت و دەبێتە شوێنێکی گەشتیاریی ناوچەکە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری