پرۆژەی ڕێگای سماقووڵی - گۆمەسپان جێبەجێ دەکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای تەواوبوونی بەنداوی گۆمەسپان، ڕێگایەکی نوێی دووسایدی 22 کیلۆمەتری دروست دەکات و پرۆژەکەش لە جێبەجێکردندایە.
ڕێگاکە بە چواردەوری بەنداوی گۆمەسپاندا دروست دەکرێت، چوارڕیانی گۆمەسپان بە ڕێگای سماقووڵی دەبەستێتەوە.
پڕۆژەکە شەش ژێرپرد و سێ بەرزەپرد و حەفتا ئاوبەری سندوقیی، لەگەڵ گشت پێکهاتەکانی ڕێگا وەک دیواری پاڵپشت و پەرژین و هێماکانی هاتوچۆ لەگەڵ هێڵکاریی ڕێگا لەخۆ دەگرێت.
گوژمەی پڕۆژەکە 210 ملیار دینارە وە لە کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەکە تەواو دەکرێت؛ بە تەواوبوونی ڕێگاکە، شۆفێران سوودمەند دەبن و ناوچەکەش دەبێتە شوێنێکی گونجاو بۆ گەشتیاران.
کابینەی نۆیەم ڕوانگەی وا بووە کە گەشەپێدانی کوردستان، پێویستی بە پرۆژەی ژێرخانییە، لەم ڕوووەوەش هەوڵەکانی بەردەوامن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری