Skip to the content

حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون دەستنیشان کرا

وەزارەتی تەندروستی حاڵەتێکی دیکەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرد، ئەویش پیاوێکی دانیشتووی شاری هەولێرە و تەمەنی 47 ساڵە؛ ناوبراو قەسابە و مامەڵەی کڕین و فڕۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵی کردووە.
نەخۆشەکە لەژێر چاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستیی جێگیرە.
تاکوو ئێستا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو، تەنیا حەوت حاڵەتی تای خوێنبەربوون دەستنیشان کراون کە بەداخەوە نەخۆشێکیان لەبەر قورسیی باری تەندروستیی، گیانی لەدەست دا.
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ خۆپاراستن جێبەجێ بکەن.
لە کاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشیی ئاژەڵانیش، پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگادار بکەنەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری