حكومەتی هەرێم بڕی ملیارێك و 400 ملیۆن دیناری كارەبا بۆ هاووڵاتییان دەگەڕێنێتەوە

دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی پێنج لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەستی پێکرد و بەمزوانەش لە دهۆك دەست پێدەکات و بەگوێرەی داتاکان زیاتر لە یەك ملیۆن هاووڵاتی لە سەرانسەری کوردستان کە یەکسانە بە 15٪ـی دانیشتووان، سوود لە پرۆژەی رووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بە نرخێکی گونجاو دەبینن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بری 1.4 ملیار دیناری گەڕاندووەتەوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە پێشتر پسوولەی کارەبایان لەسەر نرخە ئەزموونییەکە بۆ هاتبووەوە و بەمەش زیاتر لە 60 هەزار هاووڵاتی سوودمەند بوونە لەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە تێکڕا بڕی پارەی گەڕێندراو لە هەندێك گەڕەك نزیکەی 80 هەزار دیناربووە و لەم ژمارەیەش زیاتر لە 10 هەزار خێزان هیچ بڕەپارەیەك بۆ پسوولەی کارەبای مانگی پێنج نادەن.
دوای ئەو بڕیارەی حکومەت گەڕەکی شادیی هەولێر کە یەکەم گەڕەك بوو پڕۆژەی رووناکیی تێدا جێبەجێ کرا بۆ مانگی پێنج 90٪ـی هاووڵاتییان هیچ بڕەپارەیەک نادەن و لە شوێنە بازرگانییەکانی پارێزگای هەولێریش کە پرۆژەی رووناکیی تێدا جێبەجێ کراوە 8٪ـیان هیچ بڕەپارەیەك بۆ مانگی پێنج نادەن.
پوختە دەربارەی ژمارەی هاوبەشان:
هاوڵاتیان/هاوبەشان لە پرۆژەی ڕووناکی |
هەولێر |
سلێمانی |
دهۆک |
کۆی گشتی هاوبەشان |
216,000 |
35,000 |
29,000 |
ژمارەی هاوڵاتیان |
860,000 |
132,000 |
114,000 |
پوختە دەربارەی داتای پسوولەی هاوبەشانی جۆری ماڵان:
دهۆک |
سلێمانی |
هەولێر |
پسوولەی ماڵان |
کەمتر لە 38,000 هەزار |
کەمتر لە 18,000 هەزار |
کەمتر لە 20,000 هەزار |
پسوولەی مانگی پێنج بۆ ٪50ی هاوڵاتیان (بە پاڵپشتی حکومی) |
کەمتر لە 51,000 هەزار |
کەمتر لە 24,000 هەزار |
کەمتر لە 42,000 هەزار |
پسوولەی مانگی پێنج بۆ ٪50ی هاوڵاتیان (بێ هیچ پاڵپشتییەکی حکومی) |
کەمتر لە 61,000 هەزار |
کەمتر لە 32,000 هەزار |
کەمتر لە 48,000 هەزار |
پسوولەی مانگی پێنج بۆ ٪80ی هاوڵاتیان (بە پاڵپشتی حکومی) |
کەمتر لە 81,000 هەزار |
کەمتر لە 43,000 هەزار |
کەمتر لە 72,000 هەزار |
پسوولەی مانگی پێنج بۆ ٪80ی هاوڵاتیان (بێ هیچ پاڵپشتییەکی حکومی) |
پوختە دەربارەی داتای پسوولەی هاوبەشانی جۆری بازرگانی:
دهۆک |
سلێمانی |
هەولێر |
پسوولەی شوێنە بازرگانییەکان |
کەمتر لە 54,000 هەزار |
کەمتر لە 21,000 هەزار |
کەمتر لە 59,000 هەزار |
پسوولەی مانگی پێنج بۆ ٪50ی شوێنە بازرگانییەکان (بێ هیچ پاڵپشتییەکی حکومی) |
کەمتر لە 51148 هەزار |
کەمتر لە 58,000 هەزار |
کەمتر لە 192,000 هەزار |
پسوولەی مانگی پێنج بۆ ٪80ی شوێنە بازرگانییەکان (بێ هیچ پاڵپشتییەکی حکومی) |
پرۆژەی رووناکی پڕۆژەیەکی نیشتمانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ئامانجی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هاووڵاتییان، لە پڕۆژەی رووناکی 80٪ـی خێزانەکان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بەراورد بە پێشوو (کۆی پارەی کارەبای مۆلیدە و نیشتمانی). بەهۆی ئەم پڕۆژەی رووناکی هاووڵاتییان بە ئاسوودەیی دەتوانن هەموو ئامێرەکانیان بەکار بهێنن کە کۆنتڕۆڵی تەواوی بەکارهێنان لە دەستی هاووڵاتییانە، هەروەها بەهۆی ئەم پڕۆژەیەش ژاوەژاو و پیسکردنی ژینگە لەلایەن مۆلیدەی گەڕەکەکانەوە کەم دەبێتەوە، بۆ یارمەتیدانی زیاتری هاووڵاتییانیش حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 50٪ بۆ مانگی یەکەم و 25٪ بۆ مانگی دووەم و 15٪ بۆ مانگی سێیەم پاڵپشتیی هاووڵاتییان دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری