زیاتر لە %90ـی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەکانیان بە شێوەی دیجیتاڵی دابەشکرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی بەدیجیتاڵیبوونی زیاتر لە %90ـی هاوکاريی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکان لە ڕێگهی پڕۆژەی هەژماری من.
ئەمە دەستکەوتێکی گرنگە و بەشێکە لە ڕێککەوتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ دابەشکردنی پارەی هاندانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە.
خشتەی 1: ژمارەی پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان بە پێی پارێزگا
پارێزگا |
ژمارەی سوودمەند |
هەولێر |
24,443 |
سلێمانی |
22,690 |
دهۆک |
14,242 |
گشت |
61,375 |
تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 750,000 مووچەخۆری کەرتی گشتی خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی گشتگیری دارایی و بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (هەژماری من). لەم ژمارەیەش لە مانگی ڕابردوو زیاتر لە 365,000 مووچەخور لەڕێگەی بانکە هاوبەشەکانی ئەم پڕۆژەیە کە ڕێپێدراون لەلایەن بانکی ناوەندی عێڕاقەوە مووچەی خۆیان وەرگرت.
نزیکەی 400 ئامێری پارە راکێشان (ATM) لە سەرانسەری کوردستان دانراون بۆ ئاسانکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە فراوانکردنی ژێرخانی دارایی دیجیتاڵی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ بەدیجیتاڵیکردنی تەواویی پڕۆسەی دابەشکردنی هاوکاريی هاوپەیمانان بەسەر لیوا هاوبەشەکان لە ڕێگهی پڕۆژەی هەژماری من.
سەردانی ماڵپەری فەرمی www.myaccount.gov.krd بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پڕۆژەکە.