Skip to the content

كۆمەڵگەی پیشەسازی لە دهۆك بە گوژمەی 62 ملیۆن دۆلار تەواو کرا

کۆمەڵگای پیشەسازیی خزمەتگوزاریی ئۆتۆمبێل لە دهۆک، لەسەر ڕووبەری 679 هەزار مەتردووجا، بە گوژمەی 62 ملیۆن دۆلار دروست کراوە.
پرۆژەکە لە 6 زۆن و 2 هەزار و 378 یەکەی پیشەسازی و 30 هەزار مەتردووجا سەوزایی پێک دێت؛ هەروەها پانیی ڕێگەكانی 15 مەترە.
بەشێک لە کاسبکارانی كۆمەڵگە پیشەسازییەكە سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن: "ئێمە لێرە زۆر ئاسوودەین لە ڕووی خزمەتگوزاری، سەوزایی و کارەبا، دوکانەکان گەورەن و شەقامەکان پاکوخاوێنن."
پرۆژەکە کارەبای 24 کاتژمێری، سیستەمی ئاگرکوژێنەوە، ئینتەرنێت، مۆتێل، بنکەی تەندروستی و پۆلیسی بۆ دابین کراوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری