Skip to the content

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پەیام دەداتە کەناڵ و دەزگا میدیاییەکان ڕەچاوی دۆخی دەروونی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بکەن

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی دەزگا و کەناڵە میدیاییەکان و هاووڵاتییان کردووە، لەم دۆزخە ئاڵۆزەی ناوچەکەدا، ڕەچاوی لایەنی دەروونی و دۆخی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بکەن.
لە پەیامەکەدا، وەزارەت داوا لە کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هاووڵاتییان دەکات، هەواڵی بێسەرچاوە و نادروست لەبارەی پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی بڵاو نەکرێتەوە. هەروەها هەموو جۆرە هەواڵێک لەبارەی ئاسایشی کوردستان و زانیاری لەبارەی ڕووداوەکان، تەنیا لە سەرچاوەی فەرمی وەربگرن.
دەشڵێ، هەرلایەنێک سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری