سیستەمی كارەبا بە وزەی خۆر بۆ 81 قوتابخانەی هەرێمی كوردستان دانراوە و پرۆسەكەش بەردەوامە

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 81 قوتابخانە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکوك و ئیدارە سەربەخۆکان، سیستەمی کارەبای وزەی خۆری داناوە.
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "ئامانج لە دانانی ئەو سیستەمە دابینکردنی کارەبایە بە شێوەی 24 کاتژمێری بۆ قوتابخانەکان، لەو ڕێگەیەوە قوتابخانەکان پێویستییان بە کارەبای مۆلیدە نامێنێت".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 5 ملیار دیناری تەرخان کردووە، تا 76 قوتابخانەی دیکە بە هەمان سیستەم کارەبایان بۆ دابین بکرێت، ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت تاکوو تەواوی قوتابخانەکان لە تەواوی هەرێمی کوردستان سیستەمی کارەبا بە وزەی خۆریان بۆ دابین دەكرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری