Skip to the content

بەخشینی مانگانەی سەرۆكوەزیران دەدرێتە 3 هەزار و 575 ڕزگاربووی دەستی داعش

بەخشینی دارایی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبەخشرێتە ئێزدییانی ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
بۆ ماوەی 7 مانگە، 2 هەزار و 128 ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش هاوكارییەكە وەردەگرن و پرۆسەی ناوتۆماركردنیش تاكوو 3 هەزار و 575 ڕزگاربوو بەردەوام دەبێ.
بەخشینی سەرۆكوەزیران بۆ ڕزگاربوانی دەستی داعش هەموو ئەندامانی خێزانی ڕزگاربووی گرتووەتەوە و تەنانەت ئەوانەشی لە دەرەوەی وڵاتن هاوكارییەكانیان پێدەگات.
لەو چوارچێوەیەدا لە 5 شوێنی سنووری دهۆك و زاخۆ، بەشێوەی ڕێكخراو و مانگانە بەخشینەكان دابەش دەكرێن و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێ.
لە مانگی تەممووزی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی پاڵپشتیی داراییی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند، لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا، پرۆژەكە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەردەوامە.
ئەم هاوكارییە بەردەوامەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە سۆنگەی هەستكردنە بەو ئازار و زیانانەی لە هێرشی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا بەر كوردانی ئێزدی كەوتووە و بەوهۆیەوە قوربانیی زۆریان داوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری