Skip to the content

فەرمانگەی میدیا و زانیاری یادی قوربانییانی هەڵەبجەی بەرز ڕاگرت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی 3ی 2025 لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا، لە سەرجەم هەرێمی کوردستان ڕێز لە قوربانییان گیرا و فەرمانگەی میدیا و زانیارییش ڕێزی لە قوربانییان گرت.

بە ئامادەبوونی د. جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، فەرمانبەران و کارمەندانی فەرمانگە، کاتژمێر 11ی بەیانی، 5 خولەک بۆ ڕێزگرتن لە گیانی قوربانییانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە وەستان.

لە ڕۆژی 16ی 3ی 1988 ڕژێمی بەعس، 5 هەزار ھاووڵاتیی کوردی بێتاوانی هەڵەبجەی کیمیاباران کرد کە زۆربەی ژن و مناڵ بوون و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بریندار بوون و سەدان منداڵ ون بوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری