Skip to the content

وردەکاریی دامەزراندنی گرێبەستی 500 کەس لە پارێزگای هەڵەبجە

خشتەی زانیارى و وردەکاریی دەرچوانی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی ڕاژەی گشتییەوە بڵاو كرایەوە. 

خشتەكە ناوی سیانی و جۆری پۆست و شوێنی نیشتەجێبوون و وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەتی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی ڕێكاری دەستبەكاربوون و شوێنی دەوامی فەرمیی تێدا دیاری كراوە، ئەمەش بە ڕەچاوکردنى بڕگەى (2) لە بڕیارى ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (269) لە 5/2/2025.

ڕۆژی 22ـی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕیی سنوورەکە کۆ بووەوە؛ یەکێک لە بڕیارەکانی بریتى بوو لە دامەزراندنی 500 کەسی بە شێوەی گرێبەست بۆ پارێزگاکە.

بۆ بینینی خشتەکە: كرته‌ بكه‌


فەرمانگەی میدیا و زانیاری