Skip to the content

پەیامێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە چەند کەناڵێک وا بڵاوکراوەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی غازی ماڵان، گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە کە بەرپرس بێت لە دابەشکردنی غازی ماڵان، ئەم بابەتە هیچ ڕاستییەکی نییە و هیچ گرێبەست و ڕێککەوتنێک لەگەڵ کەس لەئارادا نییە و شێوازی بەدەستگەیشتنی غاز بە هەمان سیستەمی ئێستا دەبێت کە بە نرخی پاڵپشتیکراوە لەلایەن حکومەتەوە.

لە هەمانکاتدا ئەوانەی (دژی ڕووناکی)ن، هەڵمەتێکی میدیاییی مەبەستداریان دەستپێکردووە، دژی پرۆژەی ڕووناکی و دەیانەوێت لە گرنگیی پرۆژەکە بدەن.
ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکەینەوە بە ڕەچاوکردنی دۆخی هاووڵاتییانمان و بەرژەوەندیی ئەوان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی خۆی لە هەموو کوردستان جێبەجێ دەکات و بۆ یەکەمین جار دوای چەندین ساڵ حوکمڕانی، خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای ۲٤ کاتژمێری.

ئێستاش ژمارەی هاوبەشانمان لە پرۆژەی ڕووناکی بووەتە ۸٦ هەزار خێزان و هەموو خێزانەکانیش لە داهاتوو سوودمەند دەبن.

داواکارین میدیاکاران بە ئەمانەت و بەرپرسیارانە و پیشەییانە زانیاری بگەیەننە وەرگرانییان و کارێک نەکەن پیشەییبوون و ڕاستگۆییان نیشانەی پرسیاری لەسەر دروست ببێت، کە بە داخەوە لەسەر بەشێکیان دروستبووە و بە پێچەوانەوە لەمەودوا داوای یاساییان لەسەر تۆمار دەکرێت، لە ئەگەری بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست.

پێشەوا هەورامانی
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان