ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ی ئایاری 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەكات.
لە بڕگەی یەکەمدا لەبارەی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پرۆژەی "ڕووناکی" بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوبەشانی تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی بەشێوەیەکی فراوان و بەردەوام، ڕێگرتن لە بەفیڕۆدان و هاوسەنگی لە دابەشکردن، پاراستنی ژینگە و تەندروستیی گشتی گفتوگۆ دەكرێ.
لە بڕگەی دووەمدا، ڕاسپاردەی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی دەستەی هاوبەشی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی هاوبەشن لەسەر وردبینیی دارایی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ دەكرێ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری