Skip to the content

بە گوژمەی ملیۆنێك و 75 هەزار دۆلار نەخۆشخانەیەکی شێرپەنجە لە دهۆک دروست کرا

بۆ یەکەمجار نەخۆشخانەی"ئومێد" بۆ شێرپەنجە و چارەسەری چاندنی گورچیلە، بە گوژمەی ملیۆنێك و 75 هەزار دۆلار لە دهۆک کرایەوە.
نەخۆشخانەکە بە دوو قۆناغ لەسەر ڕووبەری 4 هەزار و 770 مەتر دووجا دروست کراوە و لە 107 تەخت پێک هاتووە. هەروەها لە هەریەک لە بەشەکانی ڕاوێژکاری، چارەسەری کیمیایی، تاقیگە، تیشك، چاودێریی چڕ و فریاکەوتنی خێرا پێک هاتووە.
نەخۆشخانەكە بە هەماهەنگیی ڕێکخراوی WHO و وەزارەتی تەندروستی و سندووقی شێرپەنجە، ئامێر و کەرستەی چارەسەری بۆ دابین کراوە.
نەخۆشخانەکە خزمەتێکی گەورە بە نەخۆشانی شێرپەنجە دەگەیەنێت و هەوڵێکی تری حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری