Skip to the content

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گرنگی بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان ناوە

گرنگیدان بە ژینگە، پاراستنی دارستانەکان و پاککردنەوەی کەشوهەوا یەکێک بووە لە ئامانجە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەم کاری بۆ کردووە.

لەو چوارچێوەیەدا دەیان پاڵاوگە کە مەرجی ژینگەییان نەبووە داخراون، مۆلیدەی گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و لە کۆتایی ساڵی داهاتووش هەموو کوردستان بەبێ بوونی دووکەڵ، دەبێتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری.

11.4 ملیۆن مەتردووجا، خاکی کوردستان لە مین پاک کراوەتەوە، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازی سروشتی گەیشتووەتە 83% و ڕێژەی سەوزایی لە 15% بۆ 18% زیادی کردووە.

هەروەها ڕێکاری پاراستنی دارستانەکان لە ئاگر گیراونەتەبەر، وەک دروستکردنی ئاگربڕی سروشتی بە ڕووبەری 34 ملیۆن مەتر چوارگۆشە، بۆ بەرهێنانەوەی قیڕی بەکارهاتووش، بۆ یەکەمجار کارگەی ڕیسایکلینی قیڕ کرایەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری