سەرۆکی حکومەت 450 ملیۆن دینار بە یانەی نەورۆز دەبەخشێت
دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا یانەی وەرزشیی نەورۆز گیرۆدەی دۆخێکی نالەبار بوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومـەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە بڕی 450 ملیۆن دینار بە یانەی نەورۆز دەبەخشێت.
ئەو هاوکاری و پشتگیرییەی سەرۆکی حکـومەت، بۆ پشتیوانیی وەرزش و وەرزشوانانی هەرێمە تا بتوانن بە ئاستێکی بەرزەوە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری